سه ره تامن له چوارتاق ده ستم به وه رزش کردووه واته هه موو یارییه کانی لادێ به تۆپی پێی شه وه .یه که م جاربۆ خۆ شی خۆمان هه رکاتێ کاتمان هه بوبێت یاری تۆ پی پێمان ده کرد ،ئه توانم ئه م سه ره تایه بگێڕمه وه بۆ ساڵی1975 ئه و کات ئه م به رێزانه ده وریان هه بوو له تیپه که ماندا له جوارتاق- محمد جلال-محمد سابیر -ئه رکان حه سه ن-محمد عه بدولکریم- حمه خان عه بدولکریم--موحسین عه بدولا-فاروق عه بدول-ا حمد تا لیب-ئه رکان محمد-ئه کره م محمد (کۆچی دوای کردووه )-فاروق به هادین..پاش ئه وه هه ندێک له براده ره کانمان له عه ربه ت وه ک ئێمه ئاره زووی تۆپی پێیان هه بوو بۆیه جار جار ده هاتن بۆ لامان بۆ چوارتاق ویارییه کی زۆر گه رممان ده کرد به ڕاستی ئێستا سه رسامم که چۆن به بێ ئاژاوه ئه ویاریانه مان ده کرد چونکه ئێمه هه موو له یاساکانی تۆپی پێ بێ خه به ر بووین هه ر وه ها که سیش نه بوو ناوبژیوان بێت به ڵام ئه وه م له بیره که نه ده بوو یاری یه کسان بێت به ڵکو پاش تواو بوونی یاری په نا ده برایه به ر لێدانی سزا (په ناڵتی) بۆ ئه وه ی لا یه ک براوه بێت، هه روه ها ئه وه ی جێگه ی سه رنجم بوو یاریزانه کانی من هه موو منداڵ بوون له چاو براده رانی عه ربه ت دا وه زۆرجار لێمان ده بردنه وه به ڵام ئه وه سه ره تایه ک بوو ناکرێ بڵم تیپم هه بوو چونکه نه ئاگاداری یاساکانی تۆپی پێ بووین وه نه هیچ جل و به رگێکی وه رزشیشمان هه بوو.به ڵام سه ره تای ئاشنا بوونم بوو به یاری تۆ پی پێ و هاوینی 976 خۆم له ناو تیپی وه رزشی تانجه رۆ دا بینییه وه که له و هاو ینه دا به هۆی چه ند براده رێکه وه دامه زرابوو ئه وانه یش ئه م برا ده رانه بوون وه داوای لێبوردن ده که م ئه گه ر که سێک له بیر بکه م[به ختیار محمد-عبدولکریم حمه صاڵح-نوری قادر -شادمان احمد-جمال محمود ..زه بون..بۆ مێژوو ده بێت ناوی کاک کامیلی دارای بهێنم که چه ند دلسۆز بوو بۆ تیپه که مان.
-کریم عبدلله-محمد علی-کریم کاکه حمه -زۆراب کاکه ڕه ش-ئازاد جلال-به هادین مجید-جبار مجید-فریق حمه صالح-
له سه ره تا دا نه جل و به رگمان هه بوو نه یاریگا ئه وه بوو به هۆی کاک عوسمان ی
ژمێریاری شاره وانی وه بووین به خاوه نی یاریگا وه له ڕێگه ی ئابوو نه وه توانیمان ده سته یه ک فانیله بکڕین.یه که م یاری له گوندی خاک و خۆڵ له گه ڵ لاوه کانی ئه و گونده دا کردمان له پارچه یه ک زه ویدا که گۆ ڵه کانمان به به رد دروست کرد ده تونم بڵێم سه یرانێکیش بوو ، پا ش ئه م یارییه ده ستمان کرد به راهێنان وه تیپه که مان فراوانتر بوو به وه ی عوسمان ی شاره وانی که یاریزانێکی باش بوو له سلێمانی یاری کردبوو- هیوا علی به گ-علادین عزیز-زیره ک محمد-جماله سوری پۆلیس-ئه نوه ری به داله ئه وانیش هاتنه تیپه که وه--- ئینجا یه که م یاری مان ئه نجام دا له گه ڵ تیپی که تیبه ده بابات که تیپێکی به هێز ی سه ربازی بوو له سه روی عه ربه ته وه بوون پشت جاده ی قیر به ده ستی چه پدا ، زۆر خراپ یاریمان کرد چونکه یه که مجار بوو له یاریگای گه وره دا یاری بکه ین هه روه ها ئه و تیپه یش به هێز بوون ئه وه بو دۆڕاین 6 به رامبه ر 0 به ڵام ئه و یارییه بوو به سه ره تایه ک که لێوه ی ده ستمان پێکرد به ره و پێشه وه،دوای ماوه یه کی که م یاریما ن له گه ڵ هه مان تیپ کرده وه 3 سفر دۆڕاندمان ئه وه یش واتای به ره و پێشه وه ده گه یه نێت ،پاشان ڕێگه یه کی ترمان دۆزییه وه ئه ویش یاریکردن بوو له گه ڵ تیپه کانی سلێمانی، سه ره تا له تیپی زۆزک ه وه ده ستمان پێکرد تیپێک بوون له سه رکارێز سه رۆک تیپه که یان ناوی نه ورۆز بوو، سه ره تا له گه ڵ ئه وانیش به دۆڕاندن ده ستمان پێکرد وه زوو زوو دهاتن بۆ لا مان زۆربه ی جاره کان ئێمه ده دۆڕاین به ڵام پا ش نزیکه ی 3 ساڵ له دوا یا ریما ندا که له گه ڵ ئه و تیپه کردما ن 3 و 4 لێمان بردنه وه که ئه توانم بڵێم به یه کێک له یارییه گه رم و به هێزه کانمان داده نرێت که ئه نجامما ندا بێت . له پا ش دروست بوو نی تیپی یه که م هێشتا ژما ره یه کی زۆر لاو له عه ربه تدا ئا ره زووی یاریکردنیان هه بوو به ڵام وه ک تیپ ڕێک نه خرابوون ئه وه بوو توانرا ئه وانیش وه ک تیپێک ڕێک بخرێن و ببن به تیپ ی دووه م ی تانجه رۆ که چه ندین یاریزانی باشیان تێدابوو کریم کاکه حمه سه ر په رشتی ده کردن و جار جار بۆ تیپی یه که م یارییان ده کرد پاشان بوون به یاریزانی سه ره کی تیپی یه که م وه ک محمد حمه ڕه شید-ڕزگار محمد-محمد کاکه حمه -صڵاح محمد- جوهر کاکه ڕه ش---ئه مه یش ناوی یاریزانه کانی تیپی دووه م ه -محمد کاکه حمه - محمد حمه ره شید- نوری سعید-سرحد فتاح- -غریب قادر-جوهر کاکه ڕه ش-بهادین محمود-ءمر حمه صالح-کامران علی -ئه رسه لان صابر - له وسا لانه دا جه ند یاریزانێکی تر توانییان بێنه تیپه که وه و جێگه یان دیار بێت وه ک - طه ا بوبکر- حسن نوری...... تیپی یه که م به ر ده وام بوو له چالا کی و ڕۆژ به ڕۆژ ئاستی باشتر ده بوو وه یاریزانی تری له خۆ ده گرت پاش ماوه یه کی که م له دروست بونی تیپ ماڵی فتا ح ی مضمد له سید سا دق ه وه هاتن بۆ عه ربه ت کوڕێکیان هه بوو به ناوی کامران که یاریزانێکی هێرش به ری چاک بوو به ڕاستی ده وری گرنگی هه بوو له تیپه که ماندا....هه ر له و ماوه یه دا تیی زه ڕایه ن مان دۆزییه وه پێم وایه چه ند یارییه کمان له گه ڵ کردن به ڕاستی ئه وان له ئێه باشتر بوون له به ر ئه وه ی ئه وان پێش ئێمه دامه زرابوون به ڵام توانیمان ببین به ڕکه به ری ئه وانیش .....هه روه ها تیپی سید سادق تیپێکی به هێزیان هه بوو یاریشمان له گه ڵ ئه وان کرد ئه وان هاتن بۆ لامان ئێمه یش چوینه وه بۆلایان به ڵام به داخه وه ئه نجا مه کانم له بیر نییه به ڵام ئه وان دوو جار له ئێمه با شتر بوون. ....ته نها تیپی نه ورۆز به س نه بوو بۆ ئێمه بۆیه چه ند تیپێکی ترمان دۆزییه وه له سلێمانی له وانه تیپی خه بات- لاوچاک و چه ند تیپێکی تر که ڕۆژانی هه ینی ده هاتن بۆ عه ربه ت و یاریمان له گه ڵ ده کردن به راستی تا ئێستایش تامی ئه و یار ییانه م له بیر ماوه ... به ڵام لێره دا ئه وه ی گرنگه به لای منه وه جیاوازی ئه وڕۆژانه یه له گه ڵ دوایتردا بۆ نمونه له سه ره تاوه ئێمه وه ک تیپ زۆر لا واز بووین جل و به رگمان زۆر خراپ بوو پیڵاوی یاریمان هه ر نه بوو باری ئابوری خه ڵک هێنده خراپ بوو که س نه یده توانی جوتێک پێلاو ی یاری بکڕێت به وتن زۆریش گران نه بوو به لام پێم وایه خه لکی به گشتی پاره یان نه بوو، جوتێک پیلاو به نزیکه ی 3 دینار بوو واته ده بوو 7 رۆژ ئیش بکه یت بۆ ئه وه ی جوتێک پێلاو بکڕیت بۆیه هه ر یه که مان جوتێک پێلاوی هه رزانی له پێدابوو بێگومان ئه وه یش ده وری ده بێت له به ره و پێش جونی یاری و ئاستی یاریزان و تیپ دا،گۆله کانمان له شیشی باریک دروستمان کردبوو ، مه گه ر خوا بزانێت چۆن درێژی و پانی یاریگامان دیاری کردبوو که سیک نه بوو یاساکان به باشی بزانێ و یاریزانه کان فیر بکات،که سێک نه بوو بتوانێ ناوبژیوانیمان بۆ بکات بۆیه زۆر به ی یارییه کانمان ده بوو به ناخۆشی و زۆر جاریش شه ڕ--له بیرمه جارێک تیپێکی سلێمانی هاتبون بۆلامان یاری ده ستی پێکرد نازانم پاش چه ندبوو له لای گۆله که ی تره وه بوو به شه ڕ و یاری وه ستا منیش له لا دوره که وه به ردێکم گرت به ده ستمه وه و به ره و قه ره بالغییه که چوم و له گه ڵ یاریزانێکی ئه وان کردم به شه ڕ و سه ریم شکاند چونکه له منداڵێکی ده دا ئه وه بوو براده رانی خۆمان منیان گرت و وتیان چیت کرد! شه ڕه که له گه ل ئێمه نییه یاریزانێکی ئه وان بوو له گه ل هانده ره کان به لام تازه کار له کار ترازاو یاری وه ستاو هه ر دولا براین بۆ بنکه ی پۆلیس له وێ ئاشت کراینه وه ئه وه ی خۆش بوو ئه و یاریزانه ی که سه ریشکا بوو منی ده ناسییه وه و ده یوت ئه و ڕیشپانه بوو له پاشا ندا هه ندێ له براده ران پێیان ده وتم ڕیشپان ئه وه وه ک نوکته یه ک گێڕامه وه چونکه به ڕاستی په شیمانم.
له و ده مه دا سه ردانی ده ربه ندیخان مان کرد له ڕاستیدا ئه وان زۆر به هێز بوون به لام توانیمان تا کاته کانی کۆتای یه کسان بین به لام ئه وان پێش کۆتای یاری توانییان 1 گۆلمان لێ بکه ن له لیدانێکی ڕاسته و خۆوه به ڕاستی پێش لێدانه که زیره ک محمد شوێنه که ی پێ گۆڕیم له ناو گۆلدا ئه وانیش بۆ هه ما ن شوێنیان لێداو گۆلیان کرد مامۆستا زیره ک ئه وکات له کۆلیجی وه رزشی بوو پێی وابوو ئه و شاره زاتره له من بۆیه ئه و زانیاری یه ی دامێ به ڵام له ڕاستیدا هه ڵه بوو، ساله کانی 977 و 978 و 979 یاری خۆش مان کرد هه رگیز ئه و ڕۆژگارانه م له بیر نا چێته وه، شوێنی یه که م یاریگامان له خۆر هه لاتی عه ربه ت دا بوو له شوێنی ماله خرابه ییه کاندا که کۆلانه کانیان کۆنکریته ، له پاش سالێک زیاترئینجا شیشه کانمان گۆڕی به شیشی یاسای هه ر وه ها جل و به رگمان له ڕێگه ی مامۆستا جه ما له وه ده ست که وت به ڕێوه به ری قوتا بخانه ی سه ره تای عه ر به ت بوو هه ر وه ها ئیشی بۆ یه کێتی قوتا بییا ن و لاوا نی عێراق ده کرد وه ئه و ژوره ی که هه یان بوو به شێکی بوو به جێی خۆ گۆڕینو نیشته جێی ئێمه بۆیه ئێمه یش له و کاته دا ئاستێکی زۆر به رزمان هه بوو هه مو ئه و تیپانه ی ده هاتن بۆ عه ربه ت به دۆڕاوی ده ڕۆیشتنه وه له و کاتا نه یشدا بوو سه ردانی چه مچه مال مان کرد ئه وانیش زۆر به هێز بوون و یارییه که مان دۆڕان 3 سفر ئه وکات ئه وان یاریزانێکیان بۆ هه لبژارده ی سلێمانی یاری ده کرد هه ر وه ها دوو یاریزانیان بۆ که رکوک پێش کۆتای یاری گا گه ل هاته وه به ناو یاریگا که دا له و کا ته دا مامۆستا زیره ک به تۆپێکه وه به ره و ڕوی گۆلی ئه وان ڕۆی به لام مانگایه ک نه یهێشت گۆل بکات ئه وه یش نوکته یه. به داخه وه شه ڕی عێراق- ئێران وه ک نه خۆشی شێر په نجه وابوو بۆ تیپه که مان هه مو بواره کانی ژیان به یه ک جار له گێژه نگه چوون یار یگا که مان بوو به شوێنیی سه ر باز گه هه ندێک به هۆی خوێندنه وه دور که وتنه وه ئه توانم بلێم تیپێکی ترمان دروست کرده وه هه روه ها ئۆردوگای عه ربه ت یش تیپێکیان دروست کردبوو بۆیه نه مان هێشت وه رزش بڕمێ
( ئاره زوو بوون و دوباره کردنه وه ی جوڵه ی گۆڵچی یه جیهانی یه کان فێری کردم ،ده رسی گۆڵچێتیم به زۆر که س وتووه به ڵام که س به ٢ ، ٣ ساڵ که متر ئه و فێری ئه و خۆ هه ڵدانه نابێ به ڵام من خۆ ڕسک فێر بووم به بێ ڕاهێنه ر )
پاش ئه وه ی یاریگای سه ره وه مان نه ما ماوه یه کی که م چالاکیمان وه ستا ئیتر که وتینه دوڕییانێک یان واز له یاری بهێنین یان به رده وام بین ئه وه بوو خۆشبه ختانه زۆربه ی براده ران ئاماه ی به رده وامی بوون ئه وه بوو گواستمانه وه بۆ یاریگای عه ر به تی کۆن و ئۆردوگای عه ربه ت ما وه یه ک له گه ل برا ده راندا له وێش یاریمان کرد ئه وانه ی له م وێنه دا ده رده که ون وه وێنه که یش له یاریگای عه ربه ت ی كۆن
گیراوه ،ئه مه یش ناوی یاریزانه کانه له ڕاسته وه محمد کاکه حمه - صلاح محمد - محمد محمود - زه بون - ڕزگار محمد - جواد قادر - بختیار محمد - یوسف - طه ابو بکر - حسن نوری - بهادین مجید.

ئه م تیپه ته مه نی زۆر درێژ نه بوو پێم وابێت هه ر ئه و هاوینه ئه و برا ده رانه یارییان کرد پاشان 9 یاریزانیان وازیان هێنا هێچ کێشه یه کمان نه بوو ته نها خراپی بارو دۆخه که نه بێت واته ته نها من و حسن نوری ماینه وه خۆ شبه ختانه له عه ربه تی سه ره وه کۆمه لێک لاوی تازه پێگه یشتوو توانای باشیان هه بوو ته نها ڕێکخستنیان ده ویست ئه وه بوو جا رێکی تر تیپ مان دروست کرده وه له هه مان کات دا له ئۆردوگای عه ربه ت دوو تیپ له چالاکی دابوون تیپی مامۆستا حسێن و تیپی ئێرانییه کان ئه وانیش
کوڕی ئه و ئێرانییانه بوون که له ترسی زولم و زۆری ڕژێمی خومه ینی ڕایان کردبوو بۆ ئه م دیوو بڕێک ی زۆریان له ئۆردوگای عه ر به ت نیشته چێ کرا بوون و زۆرێکیان له ئۆردوگای نه سر نیشته جێ کرابوون حال و گوزه رانیان زۆر ناخۆش بوو به ڕاست جێگه ی به زه ی و یار مه تی بوون.
به گوڕو تینێکی زۆره وه له گه ل تیپه نوێ که ده ستم کرده وه به ئاما ده کردنی ،، پێشتر من هێچ به ر پر سیارییه کم نه بوو چونکه بختیار محمد تا ئه و کات لێپرسراوی تیپ بوو به لام ئیتر من ئه رکی را هێنانی ئه م تیپه م گرته ئه ستۆ له به ر ئه وه ی په یوه ندییه کی باشم له گه ل مامۆستا حسێن و یاریزانه ئێرانییه کان هه بوو له یارییه به هێزه کاندا داوای یارمه تیم لێ ده کردن ئه وانیش ئاما ده ییان تێدابوو هه ر چه نده هه ندێک جار هه ندێک له یاریزانه کانم ناڕازی بوون به لام من ئه و ناڕه زاییه م به هه ند وه ر نه ده گرت چونکه ئه وان به رژه وه ندی تیپیان له به ر چاو نه بوو به لکو وایان لێک ده دایه وه ئه گه ر یاریزانی تر بانگ بکه م بۆ یارییه ک له وانه یه ئه و که سه خۆی یاری پێنه که م
وێنه که یش له لای ڕاسته وه ؛ وشیار محمد قادر، حسن نوری قادر، یاسین حامید مجید، یوسف، جمال احمد کریم ، هادی حمه حسن ڕۆستم ، هیوا نامیق ، فاروق بهادین ، جمال نامیق ، جلال ابراهیم ، احمد محمود ، محمد حمه امین ، وه چه ند یاریزانێکی تریش که له وێنه که دا نین له وانه .. فریدون ابراهیم ، عبدولوهاب حمه حسن،
ئیتر به تێپه ڕ بوونی کات ئه م تیپه ڕۆژ به ڕۆژ به ره و پێش ده چوو ڕۆژانه ڕاهێنانی پێویست و زۆرم پێ ده دان بۆیه زۆر به خێرای ناوی تیپه که مان لای هه مو تیپه کانی ناوچه که ناسراو بوینه جێگه ی سه رنجی تیپه کان به تایبه تی له سلێمانی چونکه خۆیشم به هۆی ئه وه ی چوبووم بۆ سلێمانی بۆ خوێندن له تیپی مه وله وی یاریم بۆ ده کردن که یه کێک بوو له تیپه هه ره به هێزه کانی سلێمانی هه ر وه ها گۆلچی ئاماده یی پیشه سازی حه ڤده ی ته موز بووم به و هۆیه وه ژماره یه کی زۆر له لێپر سراوی تیپه کانی سلێمانیم ناسی وه له و ڕێگه وه بانگ هێشتی عه ر به ت م ده کردن هه ر وه ها به شدا ری هه ندێ له و خولا نه مان ده کرد که له وێ ده کرانه وه بۆ نمو نه خولی چوار چرا که بۆ ڕێز لێنان له شه هید وریا ی برای کا کمال ساز کرا وه ئێمه خه لاتی تیپی نمونه ی مان پێ به خشرا هه ر به و هۆیه شه وه توانیمان به شداری تیپه میللییه کانی سلێمانی بکه ین که سالانه به پله به ندی تیپه کان ڕێک ده خرا ئه وه بوو سالی 1989تونیمان سه ر که وین بۆ ڕیزی پله یه که کان....به ڕاستی کاتێکی زۆرم بۆ ئه م تیپه ته رخان کردبوو بۆیه له ماوه ی 5 سالدا تیپێک ی زۆر چاک و به هێزمان هه بوو که س نه بوو بتونێ به ئاسانی لێمان به رێته وه وه له و ماوه یه یشدا ژماره یه کی باش له لاوان ڕویان کرده تیپه که مان وه لای ئێمه تونایان گه شه ی کرد بۆ یه ئه گه ر بمانه وێت ئه و لاوانه بژمێرین که هاتونه ته لای ئێمه و ئێمه گه شه مان به توانا کانیان داوه ده بێت لیستێک ی دورو درێژ بنوسین که ئه وه سه ر وه رییه کی گه وره یه بۆ تیپی تانجه رۆ چونکه من هه میشه بروام به وه هه بووه که ده بێت به ر ده وام تیپی مندالان مان هه بێت بۆ ئه وه ی ببن به بزوێنه ر بۆ تیپی یه که م
ئه و گرنگی یه م تا ئێستایش فه رامۆش نه کردووه بۆیه هه میشه تیپی تانجه رۆ به ره و پێشه وه ده ڕوات و هیچ کات و روداوێک ناتونێ بیوه ستێنێت. له خۆ شه ویستیمان بۆ تیپی ئه لمانیا سالی 1990 ئه م ده سته فانیله م بۆ کڕین به 140 دینارواته دانه ی به 14 دینار ئه وه یش پاره یه کی زۆر بوو بۆ ئه و کاته به لام من بۆ پێش خستنی تیپه که زۆر ده س پێشخه ریم ده کرد،،،،،،ده ورو به ری سالی 1987 بوو شه ڕی عێراق - ئێران گه رمه ی بوو هات به خه یالم دا بچم بۆ لای پارزگاری سلێمانی که شێخ جه عفه ر به رزنجی بوو له هه مان کات دا نوێنه ری لیجنه ی ئۆلۆمپی عێراق بوو له سلێمانی له ڕۆژی چاو پێکه وتن دا منیش وه ک خه لک له ڕیز دا وه ستام که زۆر به یان بۆ کاروباری شه هیده کانیان هاتبون بۆلای ، که چومه لای پێم وت ئمه تیپێکین هیچ که سێک نییه یارمه تیمان بدات به لکو یارمه تیمان بده یت و بنوسیت بۆ ئۆرزدیباک بڕێک تۆپ مان بداتێ خوا هالنا گرێ بۆی نوسیم بیده نێ منیش سوپاسم کرد، پاشان چوم بۆلای به ڕێوه به ری ئۆرزدی . به داخه وه ناویم له بیر نه ماوه کێ............پشده ری ئه ویش وتی چه ندت ده وێت منیش وتم تیپ هه تا تۆپی زۆر بێت هێشتا که مه ئه ویش نوسی 10 تۆپی بده نێ کاتێ چووم بۆ وه رگرتنی 12 تۆپ یان دامێ دانه ی به 5 دینار، به ڕاستی سودی زۆری هه بوو بۆ تیپه که مان له ڕاستیدا که م تیپ هه بوو 2 تۆپ ی هه بوو بێت ئێمه به و هه مو تۆپه وه ڕاهێنانمان ده کرد،،،، ئه مه یش ناوی ئه م یاریزانانه یه که له وێنه که دا ده بینرێن له ڕاسته وه ---جمال احمد، یوسف ، سالار عبدلله ، وشیار محمد ، فاروق ، احمد محمود ، مهدی حمه حسن ،
، سامان عبدالرحمان ، یاسین حامد ، عبدالوهاب حمه حسن ، ڕێبوار عمر ،،
به شێک له و سه ر که وتنانه ده گه ڕێته وه بۆ ئه وه ی که له سه ره تاوه له عه ربه ت ی سه ره وه بووین به خاوه نی یاریگا ی خۆمان که ئه وه مه رجێکی گرنگه که تیپ پێش بکه وێت یریگای تایبه تی خۆی هه بێت شتێتی تر که زۆر گرنگه ئه وه یه که ڕۆژێک له ڕۆژان من قازانجی خۆم له به ر چاو نه گرتووه به لکو زۆر جار به جۆرێ له جۆره کان زه ره رم کردووه له گه ل ئه وه یشدا زۆر به خته وه رم که به هۆی وه رزشه وه له هه ر جێگه یه ک بم ڕێزم لێ ده گیرێت ئه وه یش سه ر مایه یه کی زۆره بۆ من . یاریما له گه ل زۆر تیپ کردووه به لام ییاده وه رییه کی خۆشم له گه ل تیپی ده ر به ندیخان هه یه سه ره تای دروست بوونمان جارێک چوین بۆ ده ربه ندیخان 1 و سفر لێیان بردینه وه ئه وان دوای ئازادی کوردوستان جارێک هاتن بۆ عه ربه ت به راستی به هێز بوون به لام 1 و سفر لێمان بردنه وه زۆریان لا نا خۆش بوو بۆیه زوو زوو داوایان لێ ده کردین که بچینه وه بۆ لا یان منیش ده م زانی ئه وان به هێزن و نابێت هه ر وا به ئاسانی بهێلم هه قمان لێ بکه نه وه ئه وه بوو ماوهی 10 ڕۆژێک خۆمان ئاماده کرد ئه وکات ته له فونم کرد بۆ مامۆستا کامه ران که یاریزانێکی باش و سه ر په رشتی کار ی تیپه که بوو له بیرم دێت ڕۆژی چوار شه ممه بوو وتم ڕۆژی هه ینی دێین بۆ لا تان له وه لامدا وتی ئاخر نابێ چونکه هه ینی که لار دێت بۆ لامان منیش وتم به خوا ئاره زوی خۆته ئیمه ته نها هه ینی ده توانین بێین ئیتر گله یم لێ مه که چونکه منیش هه مو رۆژێ تیپم بۆ کۆ نا کرێته وه ناچار بوو وتی باشه به که لار ده لێم جارێکی تر بێن . ڕۆژی هه ینی ژماره یه کی زۆر له هانده ران له گه ل مان هاتن چوین بۆ سه یران و ئێواره که ی ها تینه وه بۆ یارییه که یارییه کی زۆر به هێزمان کرد ئه وان تایمی یه که م هێر شیان هێناو دوو تۆپیان دا به شیش دا به لام پاش ئه وه ی یاریزانه کانم ترسه که یا ن ڕه وییه وه ئێمه یش ده ستمان کرد به یاریو ئه گه ر ناو بژیوان هی ئه وان نه بوایه لێمان ده بردنه وه ، به ڕاستی یارییه کی خۆش و به هێز بوو ئه توانم بلێم ها نده ره کانمان ده وری چاک یان هه بوو وا بزانم زیاد له ده سه یاره ده بووین.
ئه م وێنه یه له یاریگا ی که مال سه لیم گیراوه له خولی شه هید وریا دا به لام زۆر به ی ئه و یاریزانانه به شداری یاری ده ربه ندیخان یان کرد هه ر وه ها سامان یش به سداری ئه و یارییه ی کرد به دا خه وه هه ندێکیانم له بیر نه ماوه ئه م وێنه یه یش ئه م به ڕێزانه ن له ڕاسته وه ..لوقمان کاکه وه یس ، یوسف ، مامۆستا حسێن ، شه پۆل ، احمد محمود ، جلال شریف ، هیوا نا میق ، فاروق، جمال احمد ، محمد حمه امین
هه ر وه ک له زۆر جێگه دا ئا ما ژه م پێکرد به ردهوام یاریزانی نوێ له تیپه که ما ندا
ئه م وێنه یه م له گه ل ما مۆستا کریم پیم وایه سالی 977 یان 978 ، مامۆستا کریم سه ر په رشتی تیپی لاوانی ده کرد جا ر جار سوکه پریسکێک دروست ده بوو له به ینی لێۆر سراوی تیپی یه که م و دووه م دا به لام جێگه ی بس کردن نییه ،
به هه ر حار له گه ل براده رانی یه که م تیپ ی تانجه رۆ ڕۆژ گارێکی خۆشمان به سه ر برد و سه ڕه رای نه بوونی و هه ژاری تیپه که و نه بوونی که سێک که ڕۆژێک له ڕۆژان یه ک زانیاریت پێبدات له باره ی تۆپی پێ وه ئه و هه مو زانیار رییه ی که پێویسته یاریزان بیزانێت.
قۆناغێکی تری یاتییه کانمان ئه وه بوو که به شداری خولی ناو چه که ی خۆمانمان ده کرد و خۆیشمان ده و ره مان ده کرده وه ، بۆیه ئه وه بوو به هۆکارێک که گۆڕانێکی زۆر گه وره به سه ر وه رزش دا بێت به ره و پێشه وه ، عه ربه ت له یه ک تیپه وه چه ندین تیپی تری تیا دروست بوو به لام ئه وه ی چێگه ی سه رنج بوو هه موو ئه و تیپانه له سه ره تاوه ئێمه ئه و په ڕی یارمه تیمان ده دان به لام پاش ماوه یه ک چونکه نه یان ده زانی چۆن وه رژشی ڕاسته قینه بکه ن و دۆڕاندن به شێکه له یاری تۆ پی پێ هه ندێک جار گرژی دروست ده بوو .
ئه گه ر سه یری ئه م وێنه یه به باشی بکه ین ڕاستییه کمان بۆ ده ر ده که وێت بریتییه له وه ی که هه میشه یاری زانی نوێم هێناوه ته تیپه که ئه وه یش کلیلی سه ر که وتنمان بووه ،،، یاریزانه کان لای ڕاسته وه وه ستاوه کان ،،،ڕێباز ، یوسف ، وشیار ابوبکر ، ئارام عبد الرحمان . جلیل احمد . بکر عبد الکریم . محی الدین ابو بکر*کۆچه ر* ،عطا حسن ، شه پۆل ، کاروان کاکل ، فاروق ،دلشاد محمد،،،،
واته به دڵنیای یه وه کۆ مه ڵێک گه نج ی زۆرم له شارۆچکه که ماندا پێگه یاند که خۆیان ده زانن له تیپی تانجه رۆ فێری چی بوون وه چۆن هه ڵس و که وتم له گه ڵ کردوون ، له هه مووی گرنگتر لام ئه وه یه که ده ست پاک بووم و هه رگیز ١ دیناری تیپ نه هاتووه به لام دا به ڵکو هه میشه پاره ی خۆمم خه رج ده کرد ، نمو نه یشم کاتێک ڕاپه ڕین بوو من جیا له خه ڵک داوام له زانا ی حاجی جه زای ڕه حمه تی کرد تا به شۆفڵه که یان کابینه یه کم بۆ ڕاکێشێت له سه ربازگه که ی سه روی عه ربه ت بۆ ناو یاریگاکه ماوه یه ک به کارمان هێنا و پاشان فرۆشتمان و بڕێک پێداویستی تیپه که مان پێکڕی
واته به دڵنیای یه وه کۆ مه ڵێک گه نج ی زۆرم له شارۆچکه که ماندا پێگه یاند که خۆیان ده زانن له تیپی تانجه رۆ فێری چی بوون وه چۆن هه ڵس و که وتم له گه ڵ کردوون ، له هه مووی گرنگتر لام ئه وه یه که ده ست پاک بووم و هه رگیز ١ دیناری تیپ نه هاتووه به لام دا به ڵکو هه میشه پاره ی خۆمم خه رج ده کرد ، نمو نه یشم کاتێک ڕاپه ڕین بوو من جیا له خه ڵک داوام له زانا ی حاجی جه زای ڕه حمه تی کرد تا به شۆفڵه که یان کابینه یه کم بۆ ڕاکێشێت له سه ربازگه که ی سه روی عه ربه ت بۆ ناو یاریگاکه ماوه یه ک به کارمان هێنا و پاشان فرۆشتمان و بڕێک پێداویستی تیپه که مان پێکڕی